AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٩ ٢٠:١٣

باڵوێزی ئێران: هەڵگیرسانی شەڕ پاشهاتی نەگریسی بۆ هەموو ناوچەکە هەیە

باڵوێزی ئێران: هەڵگیرسانی شەڕ پاشهاتی نەگریسی بۆ هەموو ناوچەکە هەیە

باڵوێزی ئێران لە عەرەبستان وتی: هەڵگیرسانی هەر جۆرە شەڕێك، تەنانەت پێکدادان لەگەڵ وڵاتێکی تایبەتی، پاشهاتی نەگریسی بۆ هەموو ناوچەکە بەدواوە دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا عینایەتی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عەرەبستان لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی "عکاظ"ی عەرەبستان، جەختی کرد: تاران گفتوگۆ و هەنگاوی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی ناوچە بە کاراترین ڕێگە بۆ پاراستنی سەقامگیری و پێشگری لە تێوەگلانی ناوچە لە شەڕێکی بەربڵاو دەزانێت، بەلام بەداخەوە لایەنەکانی بەرامبەر چاوپۆشی لەو بژێرەیە دەکەن و بەدوای شەڕێکی ڕاستەوخۆوەن.

عینایەتی سەرەڕای ئاماژەی بە پێداگریی ئێران بۆ ئاسایشی ناوچە و پێشوازی و چڕکردنەوی هەوڵەکانی بۆ پێشگری لە تەشەنە و پەرەسەندنی شەڕ، هوشداری دا: هەڵگیرسانی هەر جۆرە شەڕێك، تەنانەت پێکدادان لەگەڵ وڵاتێکی تایبەتی، پاشهاتی نەگریسی بۆ هەموو ناوچەکە بەدواوە دەبێت.

وتیشی: ئاسایشی ناوچەیی لێک جودا نییە و سەقامگیریی هەر وڵاتێک، کاریگەری ئیجابی لەسەر دراوسێکانی دەبێت و بەپێچەوانە، ناسەقامگیریی، دەبێتە هەڕەشە دەبێت بۆ هەمووان.

News ID 58356

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha